
باسک نێت
تەیف سامی داواکارییەکی نوێی هەیە لە حکومەتی هەرێم، ئەویش داواکردنی کۆدی هەژماری بانکی مووچەخۆرانە، ئەو کۆدەش دەبێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بدرێتە وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەغدا مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژمارەکانیان بەبێ گەرانەوە بۆ حکومەتی هەرێم، ئەمەش لەلایەن حکومەتی هەرێم ڕەتکراوەتەوە.
لەبەرامبەردا تەیف سامیش، ڕەتیکردۆتەوە واژوو لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات و هەربۆیە چارەنووسی مووچەی مانگی٢ تاوەکو ئێستا نادیارە،
د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕایگەیاندووە” چارەسەرکردنی کێشەکە پێویستی بە دەستوەردانی سودانی هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




