
ئەمڕۆ حەوتەمین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەڕێوەدەچێت
باسک نێت
ئەمڕۆ حەوتەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دەستگیركراو و بارمتەكانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ئەنجامدەدرێت، بڕیارە لە پرۆسەكەدا لەبەرامبەر ئازادكردنی (٦٠٢) زیندانی فەلەستینی، بزوتنەوەی حەماس (٦) بارمتە رادەستى ئیسرائیل بكاتەوە، كە دواین ئەو بارمتانەن لەژیاندا ماون.
فەرمانگەی راگەیاندنی زیندانیانی حەماس رایگەیاند، ڕۆژی شەممە (٥٠) زیندانی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، (٦٠) زیندانی كە بە سزای درێژخایەن و (٤٧)زیندانی گروپی وەفا ئەحرار کە دووبارە دەستبەسەر کراونەتەوە، ئازاد دەکرێن.
نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، (٤٤٥) زیندانیشیان لەوانەی ئازاد دەكرێن، لە کەرتی غەززە لە دوای (٧)ی ئۆکتۆبەری (٢٠٢٣) دەستگیرکراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




