
عێراق بڕی ئەو پارەیەی بڵاوکردەوە کە ساڵی 2024 ناردوویەتی بۆ هەرێم
باسک نێت
وەزارەتى دارایی فیدراڵ، ئامارى داهات و خەرجیی 11 مانگى ساڵى 2024ى بڵاوکردەوە، کە تاوەکو تشرینى دووەمى ئەو ساڵەیە.
بە گوێرەى خشتەکە، خەرجیى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ئەو 11 مانگەدا، بە 13 تریلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دینار هەژمار کراوە، لەو بڕە پارەیە 11 تریلیۆن و 520 ملیار و 160 ملیۆن و 252 هەزار و 639 دینارى بۆ مووچە بووە.
خەرجى هەرێمى کوردستان
13.1 تریلیۆن دینار
مووچە ؛ 11.5 تریلیۆن دینار
خەرجى خزمەتگوزارى؛ 283.7 ملیار دینار
خەرجى کاڵا؛ 443.6 ملیار دینار
خەرجى چاککردنەوە؛ 152 ملیار دینار
خەرجى سەرمایە؛ 111.3 ملیار دینار
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




