
بەمەبەستی ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، سەرۆکی ئەمەریکا هەزار و 500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
باسک نێت
لەمبارەیەوە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وڵات و ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، هەزار و500 سەربازی دیکە ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش داوە،سەربازەکان پێکهاتوون لە 500 مارێنز، تیمی هەلیکۆپتەر، هەواڵگری و بە ناردنی ئەم سەربازانە، ژمارەی سەربازەکانی سەر سنووری مەکسیک بۆ 3 هەزار و 700 سەرباز بەرزدەبنەوە.
جێی باسە دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ دوای سوێندخواردنی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، ژمارەیەک بڕیاری واژۆ کردن، یەکێک لەو بڕیارانەش ڕێگریکردنە لە کۆچی نایاسایی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




