كوردستان
بەغداد بڕە پارەیەکی تری مووچەی نارد

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، واژۆ لەسەر ناردنی بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان کراوە.
باسک نێت
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، بەمزووانە بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بە زووترین کات پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێم،
ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی دابەشکراوە، وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەو پارەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی 12 ناردویەتی کورتهێننای هەیە کە بڕەکەی 631 ملیار دینارە.
سەرچاوەیەک ئاشکرای کردوە ئەو بڕە پارەی بۆ حکومەتی هەرێمی ناردوە بڕەکەی 450 ملیارە و بۆ مووچەی مانگی 12یە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




