عێراق

پەرلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە ژمارەیەک وەزیر بانگهێشت دەکات

پەرلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە ژمارەیەک وەزیر بانگهێشت دەکات

باسک نێت

میدیاکانی عێراق:

بانگهێشتی هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کراوە.

دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، ڕۆژی 10-01-2025، ئەو وەزیر و سەرۆک دەستانە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.

ئەوانەی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بریتین لــە: وەزیری کارەبا، وەزیری بازرگانی، وەزیری پەروەردە، وەزیری نەوت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close