عێراقهەواڵ

عێراق روبەڕوی هەڕەشەی مەترسیدار بووەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە

“عێراق روبەڕوی هەڕەشەی مەترسیدار بووەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە”

باسک نێت

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق،

عێراق روبەڕوی هەڕەشەی ئەمنیی مەترسیدار بووەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە.

حكومەت ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گروپە چەكدارەكان و رێگەگرتن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق، بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.

عێراق پێویستی بە رێوشوێنی بەهێز هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەو رێگەگرتن لە ئاڵۆزبونی زیاتری.

حكومەت كاردەكات بۆ زامنكردنی سەقامگیری ناوخۆی لەڕێی بەهێزكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق و، بەهێزكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانە.

حكومەتی عێراق ئامادەیە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ سنورداركردنی كاریگەری گروپە چەكدارەكان لە وڵات.

ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی كردووە خاكی عێراق بووەتە هەڕەشە بۆ سەری، بۆ ئەوەی دەرفەتی بۆ بڕەخسێت گورز لە پێگەی ناو عێراق بوەشێنێت.

حكومەتی عێراق ئەو جۆرە پاساوانە قبوڵناكات بۆ هێرشكردنە سەر خاكەكەی لە هیچ بارودۆخێكدا و، بە توندی روبەڕوی هەر دوژمنكارییەكی لەو جۆرە دەبێتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close