جیهانهەواڵ

له‌ترسی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە وڵاتێك داخست

بەھۆی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا، ئەمریکا باڵێۆزخانەی خۆی لە کیێڤی پایتەخت داخست.

باسک نێت

له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزحانەی ئەمریکا لە کێیڤ رایگەیاند، دەرگای باڵیۆزخانەکەیان بۆ یەک رۆژ، “بەھۆی ئەگەری ھێرشی ئاسمانییەوە” بۆسەر ئۆکرانیا، داخستووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، مۆسکۆ رایگەیاندبوو، وەڵامی ئەو بڕیارە دەدانەوە کە رێگا بە ئۆکراینا دەدات، بە ئاڕاستەکردنی مووشەکی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکا، قۆڵایی خاکی رووسیا بکاتە ئامانج.

لەو بارەیەشەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زانیارییان بەدەست گەیشتووە، ئەگەر ھەیە ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.

هاوكات راشیگەیاندووە، گرتنەبەر رێوشوێنی پێویست، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤ داخستووە و داواشی لە فەرمانبەرانی کردووە کە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close