ئابووریعێراق

بانكی ناوەندی هۆشداری لە جۆرێكی نوێی دراو دەدات

بانكی ناوەندی عێراق لە بارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی دراو و ئاگادار كردنەوەی هاوڵاتییان لە دووركەوتنەوە لێی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

باسک نێت

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هۆشداریی دەدەنە هاوڵاتییان لە بەرامبەر مامەڵەكردنی بە جۆرێكی نوێی دراوی ئەمریكی كە بڕەكەی یەك ملیۆن دۆلارە، بۆ فریودان و فێڵكردن لە هاوڵاتییان بەكاردەهێنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان بە دوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە ئەم دراوە نایاساییە چاپ دەكەن و بڵاوی دەكەنەوە، دەشڵێن: بەرزترین دراوی ئەمریكی لە بازاڕەكان ١٠٠ دۆلارە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دراوە لە بازاڕەكانی جیهانیدا بڵاوناكرێتەوە و بە دراوی بانكی نازانرێت، چونكە تەنیا لەلایەن كۆمەڵێك ملیۆنێری ئەمریكییەوە دەردەچێت و لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە دەرنەچووە.

جێگای سەرنجە، بانكی ناوەندی عێراق لە مانگی شووباتی ٢٠٢٠ هۆشداریدا لە مامەڵەكردن بەدراوی “یەك ملیۆن” دۆلار، چونكە كاغەزێكی نایاساییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close