
كێشەی تەكنیكی گەشتی ئاسمانی عێراق و ئیمارات رادەگرێت
باسک نێت
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی ئەلیكترۆنییەوە، گەشتەكان لە عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیمارات راوەستاوە.
بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەیان كۆمپانیای جیهانی بواری فڕۆكەوانی و بانك و بۆرسەو تەنانەت كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانیش دوچاری كێشە بوون.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئێستا هەواڵی چارەسەركردنی كێشە ئەلیكترۆنییەكەی راگەیاند، هاوكات ژمارەیەك لە كۆمپانیاو فڕۆكەخانەكان ئاسایبوونەوەی دۆخی سیستەمە ئەلیكترۆنییەكانیان رادەگەیەنن.
فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی هەر لە سەرەتاوە رایانگەیاند، كێشەیان بۆ دروست نەبووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




