كوردستانهەواڵ

روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لە بارەی پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن دەدات.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:.

دوابەدوای كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بە پشووی ناوەندەكانی خوێندنی دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە لە بارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبن:

1. لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2020/2/26 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی 2020/3/10 دەبێتە پشووی فەرمی و (رۆژانی 11 – 2020/3/23 پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و رۆژی سێشەممە 2020/3/24 خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

2. لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە رۆژی شەممە ڕێکەوتی 2020/2/29 تاوەکو رۆژی سێشەممە رێکەوتـی 2020/3/31 دەبێتە پشـووی فەرمی (کە رۆژانی 11 – 2020/3/23 لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و رۆژی چوارشەممە 2020/4/1 خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

3. بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020.

4. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی رێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە رەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2020/2/26

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close