كوردستانهەواڵ

ڕێگاکانی نێوان هەولێر و سلێمانی داخران

باسک نێت – سلێمانی

لە شەوی رابردووەوە دانیشتووانی گوندەكانی بالیسان، رێی سكتانیان بەڕووی بارهەڵگرەكاندا داخستووە و رێ نادەن هیچ بارهەڵگرێك بە رێیەكەدا هاتوچۆ بكات.

پێشتریش ڕێگاکانی كۆیە و سماقوڵی و كەركووك بەڕووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا داخران، مەبەستی داخستنی ئەو ڕێگایانە لەلایەن گوندشینانی ئەو ناوچانەوە ئەوەیە، گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕێیەكانیان تێكدەدەن، ئەمەش وایكردووە گوندەكان ڕێگا لە ئۆتۆمبێلەكانی بارهەڵگر بگرن تا بەناوچەكەیاندا تێنەپەڕن.

ئەم كێشەیە ماوەی چەند ساڵێكە سەری هەڵداوە وای لێ هاتووە ئێستا هیچ ڕێگایەک نەماوە تا بارهەڵگر پێیدا هاتوچۆ بكات، ئەمەش كێشەی بۆ بازرگانیی نێوان شارەكان دروست كردووە.

ئەمەش بووە هۆی نارەزایی زۆری شۆفێرانی بارهەڵگرانی ڕێگای سلێمانی و هەولێر بۆیە ئەوانیش ئێستا لە ڕێگای تاسڵوجە خۆپیشاندان دەكەن و رێی سەرەكی نێوان هەولێر و سلێمانیان داخستووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close