
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو دەبێتە ١٠٠ دۆلار
باسک نێت
🔷بانکی جەی پی مۆرگان دەڵێت، رەنگە بەهۆی بڕیاری ڕوسیاوە بۆ بەردەوامیدان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، تا مانگی نۆى ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە نزیکەی 100 دۆلار.
🔷لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا، ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، خۆبەخشانە 471 هەزار بەرمیلى دیکە لە ڕۆژێکدا لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو کەمدەکاتەوە
🔷ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە پێشتر ڕووسیا لە مانگی نیسانی 2023 ڕایگەیاندبوو، کە تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2024 درێژدەبێتەوە.
🔷بەشێک لە شارەزایانی ئابوری دەڵێن: خواست و کشانەوە لە پشکی یەدەگی ستراتیژی لە لایەن وڵاتانی کڕیارانی نەوتەوە، ڕەنگە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تا ڕادەیەک مامناوەند بکات .
🔷چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٨٧ مامەڵەى پێوە دەکرێت.




