ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

 فەرمانی دەستبەراگرتنى موڵك و ماڵى ئومێد حاجی دەركرا

 فەرمانی دەستبەراگرتنى موڵك و ماڵى ئومێد حاجی دەركرا

باسک نێت
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەی تۆمەتباری هەڵاتوو ئۆمێد حاجی ئەحمەد.

لە بڕیارەكەی دادگادا هاتووە، تۆمەتباری هەڵاتوو (ئۆمێد حاجی ئەحمەد) ناوی دایکی (هەمین ئەحمەد) ساڵی لەدایکبوون (1976) دانیشتووی هەرێمی کوردستان / سلێمانی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی أحکامی ماددەی (430 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو) بۆ دەرچووە، تکایە رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئاگادارکردنەوەمان.

ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی “ئۆمێد حاجی ئەحمەد” بریتین لە فرۆشتنی نەوتی ئێران لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا بەناوی نەوتی عێراقەوە لەڕێگەی ساختەكردنی بەڵگەنامەكان و بەرتیلدان بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق، ئەوەش لەڕێی سەرپەرشتیكردنی تۆڕێک لە کۆمپانیاكان کە پرۆسەی تێکەڵکردن و گواستنەوەیان لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر بەکارهێناوە بۆ چەواشەکردنی سەرچاوەی بارەکان.

پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئۆمێد حاجی ئەحمەد یان سالم سەعید ئەحمەدی بە تۆمەتی تێوەگلاوەن لە قاچاخچیەتی نەوتی ئێران خستە ناو چوارچێوەی سزاكانی كە بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی بەهێزی هەبووە لەگەڵ سیاسیەكان و پەرلەمانتارانی عێراق.

پێشتر رۆژنامەی “زەناشناڵ” راپۆرتێكی تایبەتی لەبارەی ئۆمێد حاجی ئەحمەد بڵاوكردەوەو تیادا ئاماژەی بە موڵك و كۆشك و هۆتێلەكانی و لە بەریتانیاو وردەكاری پرۆسەی قاچاغچێتی لەلایەن ئەو تۆڕەوە بڵاوكردبووەوە كە ناوبراو لە بەندەرەكانی بەسرەو دوبەی سەرپەرشتی كردووە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close