
رۆیته‌رز:
له‌به‌رامبه‌ر راگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ری؛ ئیمارات 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران ئازاد ده‌كات
باسک نێت
ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) له راپۆرتێكدا پشتبه‌ست به چوار سه‌رچاوه:
ئیماراتی عه‌ره‌بی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئازادكردنی ملیاران دۆلاری ئێران. ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی ته‌كتیكییه دوای هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداو، ئه‌م جموجوڵه هاوكاته له‌گه‌ڵ قۆناغی كۆتایی دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
به‌پێی قسه‌ی دیپلۆماتكاران، رێككه‌وتنه‌كه ئازادكردنی ملیاران دۆلاری پاره‌ی بلۆككراوی نه‌وتی ئێران له بانكه بیانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه پێشتر له‌چوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مریكادا بلۆككراون.
سه‌رچاوه‌كان به (رۆیته‌رز)یان راگه‌یاند، ئیمارات ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئازادكردنی (10 ملیار) دۆلار‌و، وه‌كو بڕی یه‌كه‌م زیاتر له 3 ملیار دۆلاری راده‌ستكراوه.
به‌قسه‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی تر، كۆی گشتی پاره‌ی بلۆككراوی ئێران له ئیمارات ده‌گاته 20 ملیۆن دۆلار‌و، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئازادكردنی پاره‌كانی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دایه ئێران هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیمارات رابگرێت.
رۆیته‌رز نه‌یتوانی پشتڕاستی بكاته‌وه ئایا ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ حه‌واڵه‌كردن ته‌رخانكراون هی ئیمارات بوون یان له‌و حساباتانه‌ی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له بانكه‌كانی ئیمارات بلۆككراون، یاخود له سه‌رچاوه‌ی تره‌وه بوون.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئیمارات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه هیچ پرۆسه‌یه‌كی حه‌واڵه‌ی پاره‌ی به بڕی 3 ملیار دۆلار ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئیماراتی به رۆیته‌رزی وت: حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و به‌هێزكردنی ئاشتییه.
كۆشكی سپی هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م رێكاره‌وه نه‌كردووه، به‌ڵام جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ رایگه‌یاند، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئیمزاكردنی رێككه‌وتن یاخود به‌شداری له كۆبوونه‌وه خه‌رج ناكرێت و، رێككه‌وتن سودوه‌رگرتنی ئابوری ئێرانی به‌ستوه‌ته‌وه به‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.




