جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ پێشنیازەكەی ئێران قبوڵناكات؛ بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی پرسی ئەتۆمی گەرمارۆكانی سەری هەڵناگرێت

سی ئێن ئێن:
ترەمپ پێشنیازەكەی ئێران قبوڵناكات؛ بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی پرسی ئەتۆمی گەرمارۆكانی سەری هەڵناگرێت
باسک نێت
پێناچێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە دوایین پێشنیازی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕازی بێت، بەوتەی بەرپرسانی ئاگادار لەو بابەتە ترەمپ ئەو پێشنیازە قبوڵ ناکات کە تاران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەشی كردووە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە روونیكردووەتەوە، هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران یان یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران كە نزیکە لە ئاستی بەكارهێنانی سەربازی، ئەمریکا لە كارتێكی فشاری سەرەکی لە دانوستانەکاندا بێبەش دەكات.

بەدووریشیان نەزانیوە ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ شەڕو لە دانوستانەکان بکشێتەوە، ئەوە لەكاتێكدا کە نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامەو چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژێکی كەمدا ئەم پرسە یەكلابكرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، ئەوەشی راگەیاندووە، لایەنی ئەمریکی کردنەوەی گەرووی هورمز دەوێت بەمەرجێك تاران هیچ كۆتوبەندو باج وەرگرتنێكی لەسەر دانەنێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووة، پێشبینی دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی سنوردار دەکەین و دواتر گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close