ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

واشتنۆن رێگری لە گەیشتنی (500) ملیۆن دۆلار كردووە بە عێراق و هاوكارییە ئەمنیەكانیشی راگرت

رۆژنامەیەكی ئەمریكی:
واشتنۆن رێگری لە گەیشتنی (500) ملیۆن دۆلار كردووە بە عێراق و هاوكارییە ئەمنیەكانیشی راگرت

باسک نێت
رۆژنامەی” وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ ناردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق راگرتووە و بەرنامەکانی هاوکاری ئەمنیشی لەگەڵ سوپای وڵاتەکە سڕكردووە، چوارچێوەی زیادكردنی فشارەكانی لەسەر بەغداد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

رۆژنامەكە لەزاری لە بەرپرسانەوە رایانگەیاندووە، بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە میلیشیاكان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگری لە گواستنەوەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق كردووە، لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە حسابەکانی بانکی فیدراڵی نیویۆرک.

هاوكات وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتین بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، شکستی عێراق لە رێگریكردن لە هێرشەکانی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی واشنتۆن و بەغداد هەیەو پێشبینی دەکەن عێراق هەنگاو بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران.

پێشتریش رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” لە زاری بەرپرسانی عێراقەوە بڵاویكردەوە: واشنتۆن هاوکاری و دابینکردنی بودجەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی راگرت بۆ ئەوەی فشار خستنە سەر بەغداد تا خۆی لە ئێران دوور بخاتەوە.

راشیگەیاندووە، واشنتۆن داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا عێراقیانەی كردووە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و، بەم دواییە هێرشیان کردە سەر پێگەكانی ئەمریکا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close