جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریکا: خۆی ئامادە دەكات بۆ وەشاندنی گورزێكی بەهێزتر لە ئێران

ماڵپەرێكی ئەمریكی:
پنتاگۆن خۆی ئامادە دەكات بۆ وەشاندنی گورزێكی كەمەرشكێن لە ئێران

باسک نێت
ماڵپەری “ئاکسیۆس”ی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویكردووەتەوە: پنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ پەرەپێدانی بژاردەی سەربازی بۆ وەشاندنی گورزێكی كەمەرشكێن لە ئێران.

بەوتەی سەرچاوەكان، بژاردەکانی پنتاگۆن رەنگە بەکارهێنانی هێزی زەمینی و هەڵمەتێكی بۆردومانی فراوان دژی ئێران لەخۆبگرێت.

بەوتەی دوو بەرپرسی ئەمریكی و سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەگەر وتووێژەکان شکست بهێنن و گەرووی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە، پەرەسەندنی سەربازی لەدژی تاران زیاتر دەبێت.

هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە نمایشکردنی هێزێکی وێرانكەر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، پێگەی ترەمپ لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەهێزتر دەکات یان پاساوێكی پێدەدات بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close