
زەرەر و زیانەكانی ئێران و قەوارەی زایۆنیی
دەستپێکردنی ئەم قۆناغە نوێیەی پێکدادانەکان کە بە “بەڵێنی ڕاست ٤” ناسراوە، گەورەترین و توندترین ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆیە لە مێژووی هەردوو وڵاتدا.باسک نێت
بەهۆی توندی شەڕەکە و پچڕانی هەندێک هێڵی پەیوەندی، ئامارەکان کاتژمێر بە کاتژمێر دەگۆڕێن، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە زانیارییە سەرەتاییەکان بەم شێوەیەن:
یەكەم: زەرەر و زیانەکانی ئیسرائیل (بەپێی میدیای عیبری)
ئەمجارە هێرشەکان تەنها بنکەی سەربازی نەبوون، بەڵکو ژێرخانی ئابوورییان کردووەتە ئامانج:
وێستگەی شۆرێک: گەورەترین وێستگەی شیرینکردنی ئاو لە جیهان بە سەختی پێکراوە، کە پێشبینی دەکرێت ٢٠٪ی دابینکردنی ئاوی ئیسرائیل پەکبخات.
زیانی گیانی: ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باس لە کوژران و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن لە تەلئەبیب و دەوروبەری، بەهۆی کەوتنی پارچە موشەک و سەرنەکەوتنی هەندێک لە موشەکەکانی “قوبەی ئاسنین”.
ژێرخانی وزە: چەند وێستگەیەکی کارەبا لە ناوچەی حەیفا و باشوور کراونەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی بڕانی کارەبا لە چەند گەڕەکێکدا.
مۆڵگەی ئەمنی و سەربازیی: چەندین بنكە و مۆڵگەی سەربازیی چی لەناوخۆی قەوارەكە و چی لە ئیمارات كراونەتە ئامانج و زەرەر و زیانی گەورەیان بەركەوتووە .
وێرانبوونی چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون: چەند گەڕەك و ناوچە و ئۆردوگایەكی جولەكەنشین لە تەلئەبیب و شوێنەكانی تر بەر موشەك و درۆن كەوتوون و هەندێكیان وێرانبون .
هەرچی بنكەی سەربازیی و مۆڵگە و ڕاداری ئەمریكی هەیە لە وڵاتانی “قەتەر و كوەیت و بەحرەین و ئیمارات و ئوردون و سعودیە” لەلایەن ئێرانەوە كراونەتە ئامانجی موشەك و درۆن و زەرەر و زیانی زۆریان پێگەیشتووە .
دووەم: زەرەر و زیانەکانی ئێران (بەپێی میدیاكانی ئێران)
ئێران لەژێر هێرشێکی چڕی ئاسمانی و موشەکیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە:
سەرکردایەتی: گەورەترین زیانی مەعنەوی و سیاسی، هەواڵی كوژرانی عەلی خامنەیی و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی سەربازیی و سیاسیی و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی لیوا عەبدولڕەحیم موسەوییە.
سیستەمی بەرگری: ژمارەیەکی زۆر لە سەکۆکانی موشەکی S-300 و S-400 لە تاران و ئەسفەهان و کەرەج تێکشکێنراون.
زیانی مادی: هێرش کراوەتە سەر چەندین بنکەی سوپای پاسداران و کۆگای موشەکی لە کرماشان و شیراز. ئاماری وردی کوژراوەکان هێشتا ڕانەگەیەندراوە بەڵام باس لە “سەدان” ئەندامی هێزە چەکدارەکان دەکرێت.




