
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە كە 88%ی نەختینەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 1 تا 16ی 1ی 2026، زیاتر لە 10 ملیارو 548 ملیۆن و 21 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 9 ملیارو 257 ملیۆن و 870 هەزار دیناری واتە 88%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 290 ملیۆن و 151 هەزار دیناری واتە 12%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



