
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل: 31 هەزار ئەفسەر و سەربازمان كێشەی نەخۆشی عەقڵییان هەیە
باسک نێت
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژە بە ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی سوپای وڵاتەكەی دەكات كە نەخۆشی عەقڵییان هەیە؛ هاوكات ژمارەی ئەوانەش ئاشكرا دەكات كە لە دوای 7ـی ئۆكتۆبەری 2023ـوە تووشی هەمان نەخۆشی بوون.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، 31 هەزار ئەفسەر و سەربازیی وڵاتەكەیان كێشەی نەخۆشی عەقڵییان هەیە و بەردەوامیش چاودێرییان دەكەن، هاوكات 20 ئەفسەر و سەربازیان لەدوای ی 7ـی ئۆكتۆبەری 2023ـوە، تووشی نەخۆشی عەقڵی بوون و مانگانە هەزار ئەفسەر و سەرباز پەیوەندیی بە بنكەكانی تەندروستیی سەربازییەوە دەكەن و دان بەوەدا دەنێن كێشەی عەقڵییان بۆ دروست بووە.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەوەشی خستووەتەڕوو، 99 ئەفسەر و سەربازی سوپای وڵاتەكەیان بە دەست كێشەی لەدەستدانی دەست و قاچیان دەناڵێنن و 16 ئەفسەر و سەربازی دیكەشیان بە تەواوی ئیفلیج بوونە.
پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەوەی ڕایگەیاندبوو كە لەدوای 7ی ئۆكتۆبەرەوە حەوت هەزار و 300 سەربازییان تووشی گرفتی دەروونی بوونەتەوە و لە نەخۆشخانەكانی ئیسرائیل چارەسەرییان وەرگرتووە.




