
لە گرتووخانەی ناسریه کۆمەڵ کوژییەک کراوە
باسک نێت
دهستهى زانایانى موسڵمان له عێراق ڕایانگەیاند:
لە گرتووخانەی ناسریه کۆمەڵ کوژییەک کراوە، کە تێیدا 27 کەس لە زیندانییەکانی لە بارودۆخێکی نادیاردا سووتێنراون و تا ئێستا تەرمەکانیان له پزیشكى دادە، حكوومهتیش لێى بێدهنگە.
له گرتووخانەکە بە ئاشكرا و نهێنیی، پێشێلكاریى مافى مرۆڤ دهكرێت، دهبێت لێكۆڵینهوهیان لهسهر بكرێت و زۆرێكیش لە زیندانییەکان لهژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانن.
ئەوەی لە گرتووخانەکانی عێراق بە ئاشکرا و نهێنی دەکرێت، لە هیچ شوێنکی دونیادا نییە و داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی سیاسیی هەنووکەیی عێراق دەکەن و دەرفەت بۆ حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەڕەخسێنن بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر عێراقدا بۆ ئەوەی بە هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە، جا تاکەکەس بن یان حکوومەت. بەرژەوەندییەکان لەبەرچاوبگرن، .باسک نێت




