
پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕووپێوی پلاندانانی عێراق لەبارەی ڕێژەی هەژاری ڕەتدەکاتەوە
باسک نێت
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمەوە
ئەم بەیانیە وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغدا ئەنجامدا، تیایدا ڕاپۆرتی (هەژاری فرە ڕەهەند MPI) ڕاگەیاند کە بەهاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کرابوو، لێرەوە ڕایدەگەیەنین: ئەم ڕاپۆرتە بێ ئاگاداری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و دەستەی ئاماری هەرێم ڕێک خراوە کە دەبوایە لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر ئەم ڕاپۆرتەو وردە کارییەکانی بکرایە تاکو ڕاو بۆچوونی حکومەتی هەرێم تیایدا جێگیر بکرابا،
هەروەها پێویست بوو کە دوا ڕەشنوس بە دەستمان بگات تاکو پێش وەخت ئەنجامەکانی پەسەند بکەین و ئامادە بین لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ودواتر سوود لە ئەنجامەکانی وەر بگرین.
جێگەی ئاماژە پێ کردنە ڕێژەکانی ئاماژەپێکراو لە ڕاپۆرتەکەدا پشتی بەستووە بە داتاکانی دوا ڕووپێوی (ئابووری وکۆمەڵایەتی خێزان) (٢٠٢٣-٢٠٢٤) و لە ( ۲٦ـ۲ـ۲۰۲٥ ) ئەنجامەکانی ڕاگەیندرا وبە مەنهەجیەتی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی کاری لەسەر کراوە کە لە ساڵانی پێشتر پێکەوە لەگەڵ دەستەی ئاماری عیراق ڕاهێنان کرابوو بۆ بەکارهێنانی نیشاندەرەکانی تاکو نەک تەنها هەژاری ماددی بنەمای پلان و ستراتیجەکان بێت (بە پێی ئەنجامەکانی ڕووپێوی ئاماژە پێکراو لە عیراق ١٩.٣% و لە هەرێم ٨.٦%) بەڵکو ڕێبەری هەژاری فرە ڕەهەند دروست بکرێ بۆ پەنجە دانان لەسەر جۆرەکانی تری هەژاری لە کۆمەڵگا.
راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم




