جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئیسرائیل لە 2023وە ئامادەکاریکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

ئیسرائیل لە 2023وە ئامادەکاریکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

باسک نێت

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل،

ڕەوتی ئامادەکارییەکان بۆ هێرشەکەی سەر ئێران، هەموو شتێک لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لە تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکرد، بڕیارێکی سەرەتایی درا بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سنووردار دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ، کە ناوی کۆدی ‘ئۆپەراسیۆنی شین و سپی’ـی لێنراوە.

لەو قۆناغەدا ئیسرائیل هێشتا ئەو توانایە تەواوەی نەبووە کە بتوانێت بچێتە قووڵایی ناو جەرگی ئێران و چەندان جار لێی بدات،

هەواڵگری سەربازی بە بە هاوبەشی پلانی یارمەتیدەر دادەڕێژێت. یەکەمیان ئۆپەراسیۆنی ‘نارنیا’ بوو کە زانایانی بەشدار لە پرۆژەی ئەتۆمی ئێران کردە ئامانج.

دووەمیان پلانێک بوو بۆ پەکخستنی سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن بۆ ئەوەی ئێران لە توانای هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ پەکبخات.

سێهەمیشیان هێرشی سەرەتا بوو لەدژی دیارترین سەرکردە ئەمنییەکانی ئێران.

بیرۆکەی بە ئامانجکردنی سەرکردایەتی بۆ تێکدانی مۆڕاڵ و تواناکانی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەیەکدا وروژێندرا، ئەوەش لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێوە چوو.

ئەمەش لە ئۆپەراسیۆنی ‘زەماوەندی سووردا’ بەرجەستە بوو کە چەندان فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانیان کوشت، لەوانە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمیر عەلی حاجی زادە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close