
رۆژنامەی (ئیسرائیل هیوم)ی عیبری لە بەرپرسە نزیکەکانی ترەمپەوە:
باسک نێت
ئێمە دەمانەوێت هەنگاوگەلێک جێبەجێ بکەین کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانماندا بێت و ناتانیاهۆش ڕەتیدەکاتەوە هاوکاری ئەو هەنگاوانە بکات.
ئەوەی ئێستا بەڕاستی بیری لێدەکەینەوە ئەوەیە کە ترەمپ ناتانیاهۆ پەراوێز دەخات تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوە ڕاستەکە.
بەڕوونی دەتوانین بڵێین پەیوەندی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی.
ناتانیاهۆ پێمان ڕادەبوێرێت (یاریمان پێدەکات)، ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین جێبەجێ ناکات و نایەوێت ڕێککەوتنەکان بەرەو پێشەوە بچێت.
ناعەقڵانییە داوای زانیاری لە هاوپەیمانێک بکەیت سەبارەت بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە شەڕێکی هاوبەش و تا ڕۆژی دواتر وەڵام نەداتەوە.
کێشەکە لەوەدایە، جگە لەوەی کە لە پێشهاتەکان دوورمان دەخاتەوە، بەڵام ترەمپ سەردانی ئیسرائیل ناکات.