جیهانڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ ڕۆژی کرێکارانە و لە عێراق ٩ ملیۆن کرێکار لەسەر کارن

باسک نێت

ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراق چالاکن لەبواری ئابوری، بە نزیکەی (١٨) ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، (٧) ملیۆن کەسیان لە کەرتی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا کاردەکەن، بە کوردستانیشەوە، وێڕای کارمەندی کۆمپانیاکان كە بەشێوەیەكی هاوبەشن بەڕێوەدبرێن، نزیکەی (٩)ملیۆن کرێکاریش لە کەرتی تایبەت كاردەكەن، جگە لە (٢.٦) ملیۆن کەسی بێکار، ئەوەش دوای ئەوەی رێژەی بێکاری لە (١٦.٥%) بۆ (١٤%) دابەزیووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان.

كەناڵی “سۆمەرییە نیوز” لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتێكدا رۆژی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانە، بەڵام پشوی فەرمی حکومەت تەنها بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت، ئەوەش ئەو دژبەیەكییە هەمیشەییەی پشوی جەژنی کرێکارانە كە مایەی گاڵتەجارییە، لەگەڵ ئەوەی جەژنەكە تایبەتە بە کرێکاران، بەڵام پشووەکە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت، کرێکارانیش هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی دەچنە سەر کارەکانیان.

وەك سەرچاوەكە دەڵێت، رەنگە تاکە سودێک کە كرێكاران بەدەستی دەهێنن ئەوەبێت، لەم رۆژەدا كاتێك دەچن بۆ كارەكانیان روبەڕوی ئەو قەرەباڵغییەی هاتوچۆ نەبنەوە کە زۆرجار بەهۆی فەرمانبەران و سەردانیکەرانی فەرمانگە حکومییەکانەوە لە شەقامەكان دروست دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close