
باسک نێت
رادیۆیەک لە ئوسترالیا بۆ ماوەی شەش لەڕێگەی پێشکەشکارێی زیرەکی دەستکرد پرۆگرامێکی پێشکەشکرد، بەبێ ئەوەی بۆ بینەرانی ئاشکرا بکات، ئەوەش رادیۆکەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کردووەتەوە.
تۆڕی رادیۆی ئوسترالیا (CADA) بۆ ماوەی شەش مانگ پێشکەشکارێکی لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروست کردووە، بەبێ ئەوەی بیسەران و بینەرانیان ئاگادار بکاتەوە.
پرۆگرامی رادیۆ ئوسترالییەکە ناوی (Workdays with Thy)، پرۆگرامێکی تایبەت بووە بە مۆسیقا و گۆرانی، رۆژانە چوار کاتژمێر لە رۆژانی دووشەممە تا هەینی پێشکەشکراوە. پرۆگرامەکە لەلایەن پێشکەشکارێک بەناوی (Thy) پێشکەشکراوە، کە کەسایەتییەکی راستەقینەی نەبووە، بەڵکو لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروست کراوە.
چیرۆکی “زی” کاتێک ئاشکرا بووە کە بینەرانی پرۆگرامەکە پرسیاریان دەربارەی، ناوی دووەمی پێشکەشكارەکە، کێیە، خەڵکی کوێیە؟ چونکە رادیۆکە بایۆگرافی “زی” و زانیاریی زیاتری لەسەری پێشکەشنەکردووە.
دوای ئەو پرسیارانە رادیۆکە ئاشکرای کرد کە دەنگ و شێوەی پێشکەشکارەکە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە.
هەرچەندە لە ئوسترالیا یاسایەک نییە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری میدیا و دروستکردنی پێشکەشکار، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی بینەران و بیسەرانی رادیۆکەیە کە دوای شەش مانگ زانیویانە ئەو پێشکەشکارەکە راستی نییە و زیرەکیی دەستکردە، لە کاتێکدا بەشێکیان بوون بە هەواداری..
باسک نێت