
پیاوێک دەستگیر دەکرێت کە جەستەی کچە 12 ساڵانەکەی داخ کردووە تاوەکو ناچاری بکات سواڵ بکات.
باسک نێت
ئاشکرابوونی ئەو رووداوە دوای ئەوە بوو؛ یەکەیێکی پۆلیسی رەسافەی بەغدا ئەو کچەی لە رێگەیەک دۆزیوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دەرکەوتووە لەلایەن باوکیەوە تووندوتیژی بەرامبەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیس رەسافە، ئەو پیاوە رۆژی چوارشەممە (12ـی شوباتی 2025) لە نێو ماڵەکەی خۆی دا لە ناوچەی عوبێدی لە بەغدا دەستگیرکراوە.
لەکاتی لێکۆڵینەوە، پیاوەکە دانی بەوەدا ناوە چەقۆی گەرم کردووە و چەند شوێنێکی جەستەی کچەکەی پێ داخ کردووە، بۆ ئەوەی ناچار بە سواڵکردنی بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە