جیهانڕاپۆرتهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا ئەم شەو چی ووت

دۆناڵد ترەمپ:
سەردەمی زێڕینی ئەمریكا دەستیپێكرد
وزەی ئەمریكا بۆ وڵاتانی جیهان هەناردە دەكەین

باسک نێت
باجی گومرگی بەسەر وڵاتاندا دەسەپێنین بۆ دەوڵەمەندكردنی هاوڵاتیانی ئەمریكا
باری نائاسایی رادەگەیەنین و هێز رەوانەی سنورەكانی باشور دەكەین
“ناوی كەنداوی مەكسیك دەگۆڕێن بۆ كەنداوی ئەمریكا، كەناڵی پەنەماش دەخەینە ژێر دەستی خۆمان”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا، لەمیانی ئاهەنگی دەستبەكاربونیدا، رایگەیاند، سبەینێ‌ زنجیرەیەك فەرمانی جێبەجێكاری مێژوویی دەردەكات، جەخیشیكرد سەردەمی زێڕینی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستی پێكرد.
لە دیارترین ئەو بڕیارانەی ترەمپ لە وتاری دەستبەكاربونیدا رایگەیاند:

* راگەیاندنی باری نائاسایی لە سنوری باشوری ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ مەكسیك.
* ناردنی هێزی ئەمریكا بۆ سنورەكانی باشورو راگرتنی هاتنەناوەوەی نایاسایی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان.
* ناونانی كەنداوی مەكسیك بە كەنداوی ئەمریكا.
* گێڕانەوەی كەناڵی پەنەماو خستنە ژێر ركێفی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
* سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتانی بیانی، بە ئامانجی دەوڵەمەندكردنی هاوڵاتیانی ئەمریكا.
* چاكسازیكردن لە سیستمی بازرگانی و راگەیاندنی باری نائاسایی لە بواری وزە.
* بونیادنانەوەی یەدەگی ستراتیجی و هەناردەكردنی وزەی ئەمریكا بۆ جیهان.
*كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە رێككەوتنی باریس بۆ كەش و هەوا.
* راگرتنی جەنگەكان و هێنانی گیانێكی بۆ جیهان.
* گەڕانەوەی هەر بەرپرسێك كە بەهۆی “كۆڤید19” دورخراوەتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close