جیهانڕاپۆرت

“ئەمریكا و ئێران لە شاری هەولێر كۆبوونەتەوە”

رۆژنامەی (الجریدة)ی كوەیتی:باسک نێت

هەفتەی رابردوو, وەفدێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و فەیلەقی قودس, كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ وەفدێكی ئەمنی ئەمریكا لە هەولێر رێكخستووە, بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێگاچارەكانی بەرگرتن لە هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان لە لوبنان, كە رەنگە ببێتەهۆی هەڵكشانێكی گشتگیر لە ناوچەكە.

لایەنی ئەمریكی لە كۆبونەوەكەدا, پێشنیازی هێوركردنەوەی دۆخەكەی لەسەر سنوری باشوری لوبنان خستووەتەڕوو, لەنێویاندا, تاران زامنی كشانەوەی چەكدارانی حزبوڵای لوبنان و چەكە قورسەكانیان بكات بۆ باكوری روباری لیتانی و, راگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر باكوری ئیسرائیل, لەبەرامبەردا واشنتۆن تەلئەبیب رازیبكات بە راگرتنی پرۆسە سەربازییەكانی لە باشوری لوبنان و, ئەنجامندانی هێرشی بەرفروان بۆ سەر ناوخۆی لوبنان.

ئەمریكا داوای لە وەفدەكەی ئێران كردووە, تاران پێدانی چەكی پێشكەوتوو بە حزبوڵا رابگرێت, پێشنیازی بەهێزكردنی هێزەكانی یونیفیل نێودەوڵەتی كردووە لە باشوری لوبنان بۆ پاراستنی ئاسایش, هاوكات داواشی لە دووبارە كاركردن بە رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ و تەلئەبیب كردووە, لەبارەی پێویستی دوركەوتنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا, بۆ (40) كیلۆمەتر لە سنورەكانەوە.

لایەنی ئێرانی بە ئەمریكیەكانی راگەیاندووە, كشانەوە بۆ باكوری لیتانی داواكارییەكی جێگەی قبوڵكردن نیە بەلای حزبوڵاوە, دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامیش پێویستی بە دوركەوتنەوەی هێزەكانی ئیسرائیلە لە سنورەكان, پرۆسەكانی حزبوڵاش دژی ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەكان, چونكە كێڵگەكانی شبعای لوبنانی داگیركردووە, ناشكرێت رەزامەندی لەسەر بەهێزكردنی هێزەكانی یونیفیل بدرێت تا ئەو كاتەی ئەو هێزانە بونیان نەبێت لە باكوری ئیسرائیل.

دوای كۆبونەوەكە, بەرپرسانی ئێران سەرنجی ئەوەیان لادروست بووە كە بەرپرسانی ئەمریكا زۆر نیگەرانن لە هەڵسوكەوتەكانی ناتانیاهۆ, لەمیانی كۆبونەوەكەشدا ناتانیاهۆ و هەندێك لە وەزیرە توندەڕەوەكانی ئیسرائیلیان بە هەوڵدان بۆ كێشكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە بۆ هەندێك پرس كە رازنیە لەسەری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close