ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

چوار وەزارەت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کورد

چوار وەزارەت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کورد

باسک نێت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، دەیەوێت پێش جەژنی قوربان کابینەکەی بەرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەری.

بڕیارە وەزارەتەکان بەسەر لایەنەکانی ناو پێکهاتەکاندا دابەشبکات، کورد لەناو پێکهاتەکاندا (4) وەزارەت و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەردەکەوێت، کە بڕیارە ئەمجارە سەرۆک وەزیران (4) جێگری بۆ دابنێرێت دوانی بۆ پێکهاتەی شیعەو یەکیان بۆ کورد و یەکیان بۆ سونەیە، جێگرەکان بۆ کاروباری ( ئەمنی، دارایی، خزمەتگوزاری، وزە).

سەرجەم لایەنە کوردییەکان بڕیاریانداوە بەشداربن لە کابینەکەی عەلی زەیدی.
– پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی لەوەیە جێگری سەرۆک وەزیران و لەو چوار وەزارەتەی کورد دوانیان بۆخۆی بەرێت (دەرەوەو ئاوەدانکردنەوە ).

– یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاوی لەوەیە دوو وەزارەت بەرێت، چاوەڕوان دەکرێت لەو دوو وەزارەتە وەزارەتێک بداتە نەوەی نوێ، واتا وەزارەتی داد بۆ یەکێتی و وەزارەتی ژینگە بۆ نەوەی نوێ.

– هەڵوێست و یەکگرتوو کومەڵ کە بە هەرسێکیان (ئەگەر بەیەکەوە بن) ئەوا ( 10) کورسیان هەیەو هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی وەزارەتێک دەدەن.
– ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین پۆستی دیکەی راوێژکارو جێگری وەزیر پشکی کوردەو بەسەر حزبەکاندا دابەشدەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close