ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە

بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە
باسک نێت
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك تۆن ماددەی هۆشبەری لەناوبرد، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات لە هەرێمی كوردستان، بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە.

سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی زیاد لە 800 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆرمان لەناوبرد، ئەو بڕە ماددە هۆشبەرەی لەناوبراوە، 398 كیلۆ ماددەی كریستاڵ و 184 كیلۆ هیرۆین و تلیاكیش 147 كیلۆ و ژمارەیەك ماددەی هۆشبەری دیكەش لەنابراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە جیهاندا و لە هەرێمی كوردستانیش، بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە، بەڵام بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان كەمیكردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close