
• هێزی سەربازیی و تانک و زرێپۆشی و چەکی بەهێز و ورد لەناو پایتەختی لیبیا بڵاوەی پێکرا.
باسک نێت
• عەبدولغەنی کیکلی سەرۆکی دەزگای پشتیوانی(دعم الاستقرار) لە سەقامگیری ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی کۆمار کوژرا.
• دوای کوژرانی عەبدولغەنی کیکلی “غانیوە” فەرماندەی دەزگای پشتیوانی سەقامگیری لە ناو بارەگای لیوای ٤٤٤ لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا تێکهەڵچوونێکی توندوتیژ سەریهەڵدا. لیوای ٤٤٤ کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، بە نزیکتر لە دەوڵەت دادەنرێت و ساڵانێک لەمەوبەر بەشداری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی هێزەکانی حەفتەر بۆ سەر پایتەخت کردووە. لەلایەکی دیکەوە، دەزگای پشتیوانی سەقامگیری کە لەلایەن قەتەر و تورکیا پشتیوانی دەکرێت، بە گروپێکی چەکداری سەربەخۆی کاریگەر دادەنرێت کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی فەرمییە و هەروەها بەشداری لە هێرشەکانی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی حەفتەر و گروپەکانی دیکەدا کردووە. دۆخەکە هێشتا ئاڵۆزە و لایەنەکانی دیکەش بەرەو تەرابلوس دەڕۆن لە کاتێکدا ترسی پەرەسەندنی زیاتریان هەیە.




