جیهانڕاپۆرتهەواڵ

کێشەکانی تڕامپ و ناتانیاهۆ قوڵتر ئەبێتەوە

ناتانیاهۆ : “هەندێ دەوڵەت لەگەڵ حەماس ڕێکدەکەون لەپشتی ئیسرائیلەوە ئەمە پەیامێکی خراپە بۆ کۆمەڵگەی ئیسرائیلی “

میدیای زایۆنی: بڕیار وایە ئەمڕۆ حەماس سەعات 8ی ئێوارە عیدان ئەلیکساندەر دیلی زایۆنی – ئەمریکی ئازاد بکات!

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە سێشەمە دەبێ و هەندێ میدیاش دەڵێن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت! حەماسیش هیچی لەبارەی کاتی ئازادکردنی دیلە زایۆنیەکە نەوتوە

پەیامنێری ڕادیۆی سوپای زایۆنی دۆرۆن کادۆش دەڵێ: ڕێکەوتنی ئەمریکا و حەماس بۆ ئازادکردنی سەربازێکی زایۆنی – ئەمریکی پەیامێکی زۆر خراپە بۆ زایۆنیەکان ، بەتایبەتی کەسوکاری دیلە زایۆنیەکان کە پاسپۆرتی دوەمیان نییە و تەنیا پاسپۆرتی قەوارەی زایۆنییان هەیە! لە ڕاگەیەنراوەکەی نوسینگەی ناتانیاهۆدا کە دوێنێ شەو بڵاوکرایەوە دەستەواژەی (ئەمریکا قەوارەی زایۆنی ئاگادار کردەوە لەم ڕێکەوتنە)ی تیایە ، بەڵام ئەمە زۆر نامەعقول و درۆیە!

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close