
حکومەتی سوریا و ڕێبەرانی دروز ڕێککەوتن
باسک نێت
بەپێی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی ئاسایشی سوریا چونەتە ناو شاری جەرمانا لە ریفی دیمەشق و چەکدارە یاخیبووەکانی دروزیش چەکەکانیان ڕادەستی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ دەکەن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ریفی دیمەشق ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە، چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت، دەستبەجێ دەبێ دروزەکان چەکی قورس ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش بکەن و چەکە سوکەکانیش لەژێر کۆنترۆڵی شێخ یوسف جەربوع و شێخ حەمود ئەلحەناوی دەبێت کە دووان لە ڕێبەرانی دروزن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئاسایش بەناو شاری جەرمانا و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاوەیان پێدەکرێت .
ڕێبەرانی دروزیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، تەئکید لە هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆمان دەکەینەوە و بەشێکی دانەبڕاوین لە نیشتمانی یەکپارچەی سوریا و هەرجۆرە دابەشبون و جیابونەوەیەک ڕەتدەکەینەوە.




