ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

سودانی بە سكاڵایەك دەیەوێت دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار كەمبكاتەوە

سودانی بە سكاڵایەك دەیەوێت دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار كەمبكاتەوە
باسک نێت
بە سكاڵایەكی یاسایی كە پەیوەندی بە دەسەڵاتەكانەوە هەیە، سودانی دەیەوێت پۆستی سەرۆك كۆمار زیاتر لە قاڵب بدات.
رۆژی 9ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یەكەم دانیشتنی دادبینی لەبارەی سكاڵایەك كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر هەریەكە لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان و لەتیف رەشیدی سەرۆك كۆمار تۆماریكردووە.

لە سكاڵاكەیدا، سودانی داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات:

حوكم بدات بەوەی یاسای دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار ژمارە (4)ی ساڵی 1984 نادەستورییەو هەڵیوەشێنێتەوە.

حوكم بدات بەوەی پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆكایەتیی كۆمار ژمارە (1)ی ساڵی 2023 نادەستورییەو هەڵیوەشێنێتەوە.
لە رۆژی دەرچوونی دەستوری كۆماری عێراقەوە لە ساڵی 2005، یاسای دیوانی سەرۆكایەتیی ژمارە (4)ی ساڵی 1984 بە نادەستوری لەقەڵەم بدات.

كرۆكی سكاڵاكە پەیوەندی بە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمارەو هەوڵدان بۆ كەمكردنەوە هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە خۆی لە بنەڕەتەوە ئەم پۆستە وەكو پرۆتۆكۆڵی تەماشا دەكرێت و دەسەڵاتی جێبەجێكردنی زۆری نییە.

پۆستی سەرۆك كۆمار؛ لە عێراقی دوای سەددام حسێنەوە بەگوێرەی نەریتێكی سیاسی بڕدراوە بە باڵای كوردداو، لە ناو كوردیشدا تائیستا ئەم پۆستە بەدەست یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوەیە، لەبەرامبەر ئەمەدا پێكهاتەی شیعە پۆستی سەرۆك وەزیران و سوننەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی بردووە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریش بەردەوام بەدەست شیعەكانەوە بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close