
بۆچی دەبێ یادی مه‌ولودی سه‌روه‌رمان ـ صل الله علیه وسلم ـ زیندوو ڕابگرین ؟!
به‌درێژایی ساڵ و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو‌و ئامانجدار هیچ ڕۆژێكـ نیه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا زیاد له بۆنه‌و ئاهه‌نگیكـ نه‌گێڕدرێت ، به‌شێوه‌یه‌كـ به‌ڕیوه‌ده‌چێت دونیای موسڵمانان پڕبووه له ئاهه‌نگـ و بۆنه‌ی جۆراوجۆری مه‌به‌ستدار ، له‌ویشه‌وه پانتایه‌كی گه‌وره‌ی له ژیان و كات و تێچوونی موسڵمانانی داگیركردوه ، کەچی ئه‌وه‌ی تیایدا غائیبەو خه‌ریكه نامۆ ده‌بێته‌وه بۆنه‌و یاده‌وه‌ریه گه‌وره‌و شانازیه‌كانی ئیسلام و موسڵمانانه كه له‌مێژوودا روویانداوه ، هه‌ر بۆیه پێویسته موسڵمانان وه‌كـ ئه‌وه‌ی بووه‌و هاتووە یادی بۆنه‌و رووداوه‌كان بكه‌نه‌وه ! به‌شانازیه‌كان خۆشحاڵی ده‌رببڕن ، له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كان په‌ند وه‌ربگرن ، هه‌روه‌كـ وه‌ڵامێكی شایسته‌ش بێ بۆ چه‌واشه‌كاریه‌كانی سه‌رده‌م !
له‌وڵاتێكی وه‌كـ كوردستانی زۆرینه موسڵمانی پڕ له‌زاناو دانای موسڵمانان به‌گشتی ، كه‌چی به‌داخه‌وه كار بۆ وه‌لاخستنی ڕۆڵی ئاین و پێگه‌ی ئیسلام و موسڵمانان ده‌كه‌ن له‌شوێن و جێگای شایسته به‌گەورەیی ئاینی ئیسلام ، هه‌روه‌كـ هه‌وڵێكی زۆر له‌ئارادایه بۆ دروستكردنی دیوارێكی ئه‌ستور له نێوان ئیسلام وه‌كـ ئاین و میلله‌تی كوردی موسڵمان وه‌كـ شوێنكه‌وته‌و په‌یڕه‌وكارانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ، ده‌خوازان له بری لێكـ ئاڵان و ده‌ست له‌ملانی موسڵمانێتی و كوردایه‌تی ، دابڕان بكه‌نه كاڵای به‌رو پۆشاكی بێ ناسنامه‌و ناسینه‌وه بپۆشین !
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه پیرۆزه تێروانین و دیدگای خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ده‌وڵه‌ت و حاكم و كاربه‌ده‌ستان به‌جوانی خستۆته ڕوو ، كه‌چی له‌لایان هه‌ندێ گروپ و ڕێكخراوه‌ی ڕێکخراوو ناڕێکخراو هه‌ر به‌ناوی به‌رگری له ئیسلام و ده‌ستگرتن به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان ( صل الله علیه وسلم ) هیچ جێاوازیه‌كـ نابینن له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و كاربه‌ده‌ستانی جیهانی ئیسلامیی ئه‌گه‌رچی عه‌لمانیش بن ! لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حاكم وده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌كـ خۆی بناسرێته‌وه ، یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكـ بوونی سه‌روه‌رمان ( صل الله علیه وسلم ) بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تداری مه‌دینه‌ی سه‌رده‌می سه‌روه‌رمان محمد ( صل الله علیه وسلم ) به‌پێویست ده‌زانین !
له‌غیابی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامیی ڕاساڵ وڕەسەنی ئیسلامیی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌تداری وڵاتانی موسڵمانان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێ له‌به‌ناو سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌ستی وابه‌سته‌بوو به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خێڵ و بنه‌ماڵه ، هه‌روه‌ها به هۆی هێرش و په‌لاماری ڕێكخراو‌و ئاماده‌كراوی عه‌لمانیه‌كان كه رۆژانه كاریگه‌ری خراپیان به‌جێهێشتوه ، له‌ولاشه‌وه له‌ژێر كاردانه‌وه‌و داهێنانی ده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌یان ڕێکخراوەی تیرۆریستی هه‌ڵتۆقیون نمونەی ( القاعیدة داعش و داتاشراوه‌كانی تر ) لێره‌وه پێویسته نه‌كـ ساڵانه به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێكـ گردبوونه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره ساز بكرێت تیایدا حه‌قیقه‌تی پیلانی پشت په‌رده‌و ئامانجی ناحه‌زان بخرێته ڕوو ! كه چه‌نده ئه‌م ئیسلامه له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌و به‌كوفركردنی موسڵمانان كراوه‌ته سیسته‌م و به‌خشكه‌یی به‌سه‌رماندا جێبه‌جێ ده‌كرێت ! بەرزو شکۆداربێ مانگی یادو یادی لەدایکـ بوونی سەروەرمان محمد ـ صل الله عليه وسلم ــ ..
غەفور ئەحمەد
