كەش و هەوا

شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای توند روو لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە شەوی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات و کاریگەری زیاتری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.

سادق عەتیە شارەزای کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئێوارەی رۆژی سێشەممە بارانبارین بەشێوەی نمەباران روو لە چەند ناوچەیەکی عێراق بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەوی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای توند روو لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەکات بەتایبەتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق.
ئەوەشی خستە روو، بەرەبەیانی چوارشەممە و پێنجشەممە خێرایی با دەگاتە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close