بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بە ئامادەبوونی ڕابەری گشتی کۆتایی بە خولێکی پەنجا کاتژمێری هات

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ١٠/٢/٢٠٢٤ کۆتایی بە خولێکی پەنجا کاتژمێری سەنتەری بوار بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی هات کە بۆ ژمارەیەک ڕاگەیەندکار و کادیری پێشکەوتووی بزووتنەوەی ئیسلامی ئامادە کرابوو.
خولەکە سەبارەت بە هۆشیاری هەڵبژاردن و ڕاگەیاندن بوو کە جێی گرنگی و سوودی بەشداربووان بوو.
لە کۆتایی خولەکە کە زیاتر لەهەفتەیەکی خایاند بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عەبدولعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی خەڵات ڕێزلێنانی بەخشیە مامۆستایان و بڕوانامەشی پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە وتەیەکیدا ڕابەری گشتی دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی مامۆستایان و فێرخوازان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هیوادارم بتوانن ئەو بابەتانەی لە خولەکەدا وتراونەتەوە بتوانن لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بە پراکتیکی جێبەجێی بکەن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close