كوردستان
سبەی بەغدا مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی هەرێم دەکات

سبەی بەغدا مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی هەرێم دەکات
باسک نێت
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆتاییهات و بەغدا بڕیاری دا سبەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند ، جارێ دیارنییە بڕی ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، سبەی دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




