عێراق

لەبارەی دواکەوتنی هەمواری موچە داوا دەکرێت سودانی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت

🔶 دو پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق داوا دەکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی هەمواری موچەی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی لیژنەی تایبەت بەو هەموارە راسپاردەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە.

🔷 هادی سەلامی و عامر عەبدولجەبار ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردوە و داوا دەکات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێستی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پەسەندکردنی هەمواری موچەی فەرمانبەران کە لە ماددەی 58ی یاسای گشتی بودجەی فیدڕاڵی باس کراوە.

🔶 لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، داوا دەکەن سەرۆک وەزیرانی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ رونکردنەوەی هۆکاری دواکەوتنی هەمواری موچەی فەرمانبەران و ناردنەوەی یاسای خزمەتگوزاری شارستانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

🔷 ئەوەشخراوەتەڕو، بە گوێرەی نوسراوێکی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کە دەقەکەی بریتییە لە، لیژنەی تایبەت بە پێداچونەوەی هەمواری موچە راسپاردەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە و چاوەرێییە متمانەی پێببەخشرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close