عێراقهەواڵ

موقتەدا سەدر داوای گردبوونەوە لە سەرجەم زانکۆ و قوتابخانەکانی عێراق دەکات بۆ پشتگیریی حیجاب

موقتەدا سەدر داوای گردبوونەوە لە سەرجەم زانکۆ و قوتابخانەکانی عێراق دەکات بۆ پشتگیریی حیجاب

باسک نێت

​موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای کرد ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم زانکۆ، پەیمانگە و قوتابخانەکانی عێراقدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی یەکگرتوو دژی بڕیاری قەدەغەکردنی باڵاپۆشی (حیجاب) لە هەندێک وڵاتی جیهاندا بەڕێوەبچێت.

​ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی 10ـی 2026، بەپێی پەیامێکی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا کراوە لە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا، لە یەک کاتدا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەرانسەری عێراق ناڕەزایەتییەکی هێمنانە و یەکگرتوو دژی هەر هەوڵێک بۆ قەدەغەکردنی حیجاب دەرببڕدرێت.

​سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەش، چەند مەرج و ڕێنمایییەک دیاریکراون؛ گردبوونەوەکە تەنها بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەناو حەوشەی ناوەندەکانی خوێندندا دەبێت بە جۆرێک کە پرۆسەی خوێندن و دەوام پەک نەخات، هاوکات بە تەواوی قەدەغەیە لە کاتی گردبوونەوەکەدا جگە لە ئاڵای فەرمیی عێراق، هیچ وێنە یان ئاڵایەکی حزبی و لایەنگری بەرزبکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close