
سبەینێ لیستی مووچەی مانگی 9 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 ڕادەستی بەغدا دەکرێت
باسک نێت
وابڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (مانگی 9) و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب (مانگی 8) بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بکات.
بەپێی زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا تەواوکارییەکانی پەیوەست بە داتاکانی مالی و داهاتە نانەوتییەکان لە چوارچێوەی خشتەی تەرازووی پێداچوونەوەدا ئامادە کراون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لیستەکان ئاراستەی بەغدا بکات، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و داراییەکانی تەرخانکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی خێرابوونی پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچەن بە بێ دواکەوتن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




