
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لەگەڵ سەرۆكی سوریا کۆبوونەوە
باسک نێت
حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە دیمەشق، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا کۆبووەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، شەتری لەگەڵ شەرع، تاوتوێی ئاسایشی سنورەکان و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بارودۆخی رەوەندی عێراقی لە سوریا كردووە.
هەردوولا رێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوکاری ئەمنی بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بەوەشكردووە: دیداری سه رۆکی هه واڵگری لەگەڵ سەرۆكی سوریا، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




