
بەپەلە؛ هێزێکی گەورەی عێراق و عەرەبی هاوردە هاتنە سەر کورد
باسک نێت – کەرکوک
سوپای عێراق و هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا و پۆلیسی دووزخورماتوو و عەرەبی هاوردە هەڵیان کوتا سەر گوندی تەپەسەوزی کوردان لە سنووی دووزخورماتوو بە مەبەستی داگیرکردنی خاکی کوردان
هاووڵاتییەکی گوندەکە دەڵێت؛ تەحەدا لە کەس ناکەین لە کەس قبوڵ ناکەین تەحەدا لە ئێمە بکات و دەڵێت؛ ئەو هێزە هاتووە 1600 دۆنم زەوی ئێمە داگیربکات کە بە تاپۆ هی خۆمانە ئامادەین بمرین بەڵام ئێرە چۆڵناکەین
لە ئێستادا گوندی تەپەسەوزی لە هەموو لایەک گیراوە داوای بە هاناوەچوون دەکەن
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




