جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا هێرش دەكاتەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ:
ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا هێرش دەكاتەوە سەر ئێران

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، رەنگە ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دووبارە بکاتەوە، ئەوەش لە وەڵامی لێدوانەکانی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە رایگەیاندبوو وڵاتەکەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.

ترەمپ، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووەو لەناوبراوە، ئەو میدیایانەی گومانیان دروستكرد لە هێزی لێدانەکانمان بۆ سەر ئێران، پێویستە داوای لێبوردن بکەن.

قسەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە لەوەی، وڵاتەكەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.

عراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” وتی: “دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان وێران بوون و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، تا ئێستاش قەبارەی زیانەکان لەلایەن رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەڵدەسەنگێندرێت، بەڵام بەپێی زانیاری و باوەڕی من زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close