
ئێران لە بەرامبەر بڕیارێکی ترمپ بە توندی هاتە دەنگی
باسک نێت
عەلیڕەزا هاشمی ڕەجا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێرانییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
هەنگاوی ئەم دوایەی ئیدارەی ئەمریکا، بۆ قەدەغەی گەشت لە هاووڵاتیانی ئێرانی و چەند وڵاتێکی دیکە، کە زۆرینەیان موسڵمانن بۆ ئەمەریکا، بڕیارێکی ڕەگەزپەرستی و خۆ بە زلزانینی سیاسییەکانی ئەمەریکایە.
ڕێگری و قەدەغەی گەشت لە هاووڵاتیانی ئێران بۆ ئەمەریکا، نەک تەنیا دەرخەری دوژمنکارییەکی سەرسەختی سیاسەتی ئەمەریکایە بەرانبەر بە ئێران، بەڵکو بە هەند وەرنەگرتن و پێشێلکردنی بنەمای مافە نێودەوڵەتییەکانیشە، هەربۆیە ئەم بڕیارە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
بڕیاری قەدەغەی گەشت، لەسەر بنەمای نەتەوە یان ئایین، جیاکاریی ڕەگەزی و ڕەگەزپەرستییەکی بە ئەنقەست ڕێکخراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا پەیڕەو دەکرێت، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە سەر ئەستۆیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ترەمپ، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی لە هاووڵاتی 12 وڵات بۆ ئەمریکا دەرکرد و بڕیارە لە دووشەممەی ئەم هەفتەیە جێبەجێ بکرێت،




