
ئەحمەد_شەرع:
• “سوریا لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ڕووخاودا بە قۆناغێکی تراژیدیدا تێپەڕی لە مێژووی نوێیدا”.
باسک نێت
• “ئەی گەلی سوریا، سوریا لە مێژووی هاوچەرخیدا قۆناغێکی تراژیدیی بڕیوە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ڕووخاودا، کە تێیدا خەڵک کوژران و ئاوارە کران، و لە زیندانە تاریکەکاندا ونبوون، و دەنگی ئازارەکان بەرز بوونەوە”.
• “تواناکانی دەوڵەت وێران کران و بە دەستی دزە بکوژەکان تاڵان کران، سوریا بوو بە ژینگەیەکی دوورخەرەوە بۆ خەڵکەکەی و دراوسێکانی و ناوچەکە و جیهان، سوریا پشتگوێ خرا و لە برا و ڕۆڵەکانی و دراوسێکانی دوورکەوتەوە”.
• “شارستانییەتی سوریا بوو بە نامۆ بە مێژووە شکۆدارەکەی؛ دوور لە ڕەسەنایەتی خۆی و لە ڕیزی دەوڵەتان دواکەوت، و لەوێ لە ئیدلیبی ئازیز، و لە ژێر سایەی شۆڕشی پیرۆزی سوریادا، داهاتووی سوریای نوێ دروستدەکرا”.
ئەحمەد_شەرع:
• “وڵات ئازاد کرا و خەڵکی دڵخۆش بوون، لەگەڵیاندا براکانمان لە وڵاتانی دراوسێ دڵخۆش بوون، بەڵکو هەموو جیهان، و ڕۆحی سەر بە خۆیی بۆ گەلەکەمان گەڕایەوە، و خەڵک بە ئاشکرا خەمخۆری بۆ دەوڵەتە نوێیەکەی دەرخست
” لە شەش مانگی ڕابردوودا، ئێمە پێشینەکانی چارەسەرمان دانا بۆ ئەو واقیعە تاڵەی کە سوریا تێیدا دەژیا، و شەو و ڕۆژمان گرێدا، بۆ پاراستنی یەکگرتوویی ناوخۆیی و ئاشتی ناوخۆیی، و سەپاندنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەک، تا پێکهێنانی حکومەت و لیژنەی هەڵبژاردن”.
باسک نێت