
بەبێ ئەوەی پرس بە کورد بکەن بڕیاری بە قەزا کردنی جەلەولاو قەرەتەپە درا
دۆێنێ ۳۱ی ۱۲ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیاری بە قەزا کردنی سێ ناحیەی پارێزگای دیالەی دەرکرد کە ناحیەکانی جەلەولا و قەرەتەپە و بەنی سەعدن.
ئەنجومەنی پارێزگای دیاله بە بێ گەڕانەوە بۆ کورد و ڕەچاوکردنی مادەی ۱٤۰ بڕیاری بە قەزا کردنی ناحیەی جەلەولای قەزای خانەقین و ناحیەی قەرەتەپەی قەزای کفری درا .
ناحیەی جەلەولا تا ئێستا لە ڕووی ئیداریەوە سەربە قەزای خانەقینە و ناحیەی قەرەتەپە پێشتر سەربە قەزای کفری بووە و ئێستا خراوەتە سەر قەزای مقدادیە و هەردوو ناوچەکە دوو ناوچەی ئیداری مادەی ۱٤۰ بوون .
تاکە ئەندامەکەی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگاکە دژی بڕیارەکە بووە و دەنگی بە قەزا کردنی جەلەولا و قەرەتەپە نەداوە بەڵام ۱۳ کەس لەکۆی ۱٤ ئەندامی ئامادە بوو دەنگیان بەبەڵێ داوە.
ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە) سەربە قەزای خانەقینە و دانیشتوانەکەی نزیکەی ٤٥ هەزار کەسە و ناحیەی قەرەتەپە دانیشتوانی نزیکەی ۳۰ هەزار کەس دەبێت و هەردوو ناحیەکە دانیشتوانیان کورد و عەرەب و تورکمانن و پێشتر بەر لێشاوی تەعریب کەوتوون.