
لە بەغداوە کاتی ناردنی مووچەی کوردستان راگەیەندرا
باسک نێت
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.
سەرچاوەكە بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) قسەی كردووە و گوتوویەتی “وەزارەتی دارایی عێراق سبەی پێنجشەممە پارەی تەواوی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت كە بڕەكەی نزیكەی تریلیۆنێك دینارە”.
هەروەها گوتوویەتی “ئەو پارەیەی دەنێردرێ بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەكانە”.
سەرچاوەكە جەختیشی كردۆتەوە كە بڕیاردراوە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەم مانگە دواناكەوێت و ئەویش سبەی پێنجشممە بنێردرێ”.
ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای گەیشتنی بڕە پارەكە، چاوەڕوان دەكرێ رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت بكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە